"بارسێلۆنا خۆی وه‌رزی رابردوو نه‌یویستووه نێیمار بگوازێته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا هاوینی رابردوو ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماری هه‌بوو، به‌ڵام خۆی نه‌یویستووه و به‌ڵێنیشی به نێیمار داوه ئه‌م هاوینه بیگوازێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له‌م هاوینه نه‌یگه‌ڕێننه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه نێیمار له به‌رپرسانی بارسێلۆنا توڕه‌بووه، چونكه خۆیان نه‌یانویستووه بیگه‌ڕێننه‌وه و به‌ڵێنی پێداوه بۆ وه‌رزی دواتر ده‌یگوازنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ده‌یتوانی وه‌رزی رابردوو نێیمار بگوازێته‌وه، به‌ڵام له پێناو ئه‌وه بۆ وه‌رزی دواتر نرخی دابه‌زێت و به‌هه‌رازانتر له‌سه‌ریان بكه‌وێت پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م هاوینه هه‌ڵگرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوینه بارسێلۆنا نێیمار نه‌گه‌ڕێنێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌و یاریزانه وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه لێیان رووده‌كاته ریال مه‌درید.
نێیمار له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، به‌ڵام هیچ نرخێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته مه‌رج، به گوێره‌ی میدیاكانی فره‌نسا سانجێرمان ئاماده‌یه به 170 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بێت.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.