"ریال مه‌درید بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ له گفتووگۆدایه"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ ریال مه‌درید ته‌نیا هه‌واڵێكی ئاسایی نییه و زۆر له راستی نزیكه.
پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ زۆر بیری ریال مه‌درید ده‌كات و هێشتا خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی ماوه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ ریال مه‌درید ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه نییه كه ئه‌و یاریزانه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له یاری كلاسیكۆ ئاماده بووه، به‌ڵكو خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ ئه‌و یانه‌یه ماوه و به‌رده‌وام بیری لای ریال مه‌دریده.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئیدۆ ئاگێرۆ شرۆڤه‌كاری تۆپی پێی پرۆگرامی ئالچرینگیتۆی ئیسپانیا كه هاوكات هاوڕێ و كه‌سێكی نزیكی كریستیانۆیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ مه‌درید ده‌گوترێت ته‌نیا ده‌نگۆ نییه، به‌ڵكو بیرۆكه‌یه و له مێشك و هزری كریستیانۆدایه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس و ساڵانه مووچه‌كه‌ی 31 ملیۆن یۆرۆیه، ریال مه‌درید ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی كرستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ده‌بێت ساڵانه هه‌مان مووچه‌ی یوڤی بداته كریستیانۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵان.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده‌وه و پێشتر له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 75 یاری 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه.