له چین كۆرۆنا ڤایرۆس زیادیكردووه‌ته‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
وێڕای ئه‌وه‌ی چین تۆمه‌تباره به شاردنه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌یس له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام له رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی نیسان، 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاندووه كه زۆر زیاتره له 30 رۆژی رابردوو.
له راپۆرتێكدا كه رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه ده‌سته‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاندووه كه 78 كه‌یسی نوێ تا رۆژی 5ی نیسان تۆماركراوه به‌راورد به‌رۆژی پێشتر ته‌نیا 47 كه‌یسی هه‌بووه له ماوه‌ی مانگێكدا.
حاڵه‌ته نوێیه‌كانیش بێئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێده‌ركه‌وتبێت، ده‌ستنیشانكراون به هه‌ڵگری كۆرۆنا ڤایرۆس. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌رپرسانی چین تووشی نائارامی بكات.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌ویه هه‌ندێك له‌و هه‌ڵگرانه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو چین، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان تووشبووی ناوخۆی چین، خۆیه‌تی، بۆیه ئه‌وه‌ی چین-ی ته‌واو نائارام كردووه ئه‌وه‌یه له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا ته‌واوی ده‌رگاكانی به‌رووی وڵاتاندا داخستووه.
هه‌روه‌ها رۆیته‌رز نوسیویه‌تی یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه له كه‌رتی گواندۆنگ بووه. بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی گواندۆنگ ده‌ڵێن كه نه‌خۆشه‌كه دوای سه‌ردانی كه‌رتی هوبه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
چین سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كۆرۆنا ڤایرۆس تا رۆژی 6ی نیسان 81 هه‌زار 708 تووشبووی تۆماركردووه به ڤایرۆسه‌كه و به‌پێی راگه‌یاندنی چین 3 هه‌زار و 331 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.