چوار كه‌سی خه‌ڵكی گوندی بێسه‌ڵمێنی قه‌زای شاره‌زوور ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، چوار كه‌س له خه‌ڵكی گوندی بێسه‌ڵمێن ده‌ستگیركراوون، كه به‌شدار بوون له رووداوه "نه‌خوازراوه‌كه‌ی" دوێنێ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێكهێنراوه.
دوێنێ له گوندی بێسه‌ڵمێنی سه‌ر به قه‌زای شاره‌زوور، ژماره‌یه‌ك گه‌نج له كاتی گه‌یشتنی تیمێكی پزیشكی بۆ گونده‌كه‌یان ته‌قه‌یان كردبوو. رووداوه‌كه به‌وه لێكدرایه‌وه، كه ته‌قه‌كردنه‌كه به رووی ئۆتۆمبێلی تیمه‌كانی ته‌ندروستی بووه.
مامۆستا ئه‌حمه‌د بێسه‌ڵمێنی، مامۆستای ئاینی و وتاربێژ له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجانه خۆشحاڵیان ده‌ربڕیوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا و چاكبوونه‌وه‌ی.
ئه‌مڕۆش له خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی چاودێری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له سلێمانی ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رایگه‌یاند، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان "گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێنراوە".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و له به‌شێكیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: "بەداخەوە ھەندێكجار و لێرە و لەوێ گوێبیستی بێڕێزی و رێگەگرتن دەبین لە پزیشكان لەكاتی چوونە سەركار و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان، تازەترینیان ئەو بێڕێزی و ئازاردانەیە كە بەرامبەر ھاوپیشەیەكمان ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كراوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، كە كەرامه ت و سەلامەتی گیانی پزیشكانی کوردستان بپارێزن و سنوورێك بۆ ئەم جۆرە ھەڵسوكەوتانە دابنێن چونكە پزیشكان لە ھێڵی یەكەمی بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایەن".