ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا ئه‌م ئاسانكارییانه بۆ هاووڵاتیان ده‌كات
K24- هەولێر:
لە راگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی دەركرد و دووپاتی كردەوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگە به هاتوچۆی هاووڵاتیان نادات له كاتژمێر 6:00ی ئێواره بۆ 12:00 ی شه‌و.
پشتبه‌ستن به‌بڕگه‌ی سێیه‌م پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ی رێگەیان پێده‌درێت له كاتژمێر 12:00 ی شه‌و تا 6:00 ی ئێواره شەقامەکان بەکاربهێنن.
هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: له‌بەر بەرژەوەندى گشتى و لە چوارچێوەى بڕیار و رێنماییەکاندا، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڕیاریدا:
یه‌كه‌م: نانه‌واخانه و ماركێته‌كان له كاتژمێر 6:00ی به‌یانی تا 4:00ی ئێواره ده‌كرێنه‌وه، ماركێته گه‌وره‌كان رێگەیان پێده‌درێت 2 ئۆتۆمبیل به‌كاربهێنن و ماركێتی بچوكیش ١ ئۆتۆمبێل.
دووه‌م: رێكخراوه‌كانی سەر بە UN و ئه‌و رێكخراوه خێرخوازیانەی له لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانه‌وه رێگەیان پێده‌درێت و دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆ تا 5:00 ی ئێواره ده‌بێت.
سێیه‌م: عه‌لوه‌كان 6:00ی به‌یانی بۆ 5:00 ی ئێواره.
چواره‌م: میوه فرۆشه‌كان 6:00 ی به‌یانی ده‌چنه عه‌لوه و پێویسته بەر لە كاتژمێر 9:00 بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان.
پێنجه‌م: مریشك فرۆش و قه‌سابه‌كان له 6:00 ی به‌یانی بۆ 4:00 ی ئێواره.
شه‌شه‌م: دوكانی مۆبایل 12:00ی نیوه‌ڕۆ بۆ 4:00 ی ئێواره.
حه‌وته‌م: جوتیاران و خاوه‌ن كێڵگه و هه‌نگه‌وانان 6:00 ی به‌یانی بۆ 5:00 ی ئێواره.
هه‌شته‌م: هاتوچۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چاكردنەوەی ئاو پێویسته به‌پێی خشته‌ی ئیشكگری بێت، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیانه‌وه دیاری ده‌كرێت.
نۆیه‌م: ده‌رمانخانه و نۆڕینگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگری به ره‌چاوكرنی شوێنی جوگرافی كاتی كرانه‌وه و داخستنیان دیاری ده‌كرێت.
ده‌یه‌م: ناوچه‌ی پیشه‌سازی شوێنكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌ڕاسه 6:00 ی به‌یانی بۆ 4:00 ی ئێواره.
یازده‌هه‌م: به‌روبوومی ماست و شیره‌مه‌نی 6:00ی به‌یانی بۆ 10:00ی به‌یانی.
دوازده‌هه‌م: غازفرۆشه‌كان 6:00 ی به‌یانی بۆ 4:00 ی ئێواره.
سێزده‌هه‌م: كۆگاكانی بان ئاسیا‌و 6:00 ی به‌یانی بۆ 5:00 ی ئێواره.
چواره‌ده‌هه‌م: پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان 6:00ی به‌یانی بۆ 5:00 ی ئێواره.
پازده‌هه‌م: رێگە به نه‌خۆش و پێداویستی فریاگوزاری هاووڵاتیان ده‌درێت.
شازده‌هه‌م: ده‌رمانی درێژخایه‌ن و كوتان 9:00ی به‌یانی بۆ 1:00ی نیوه‌ڕۆ.
حه‌ڤده‌هه‌م: به‌هیچ جۆرێك رێگە به ئۆتۆمبێلی بچووك نادرێت له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه‌وه بێته ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كە به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومه‌ك و پێداویستی خۆراك دێنه ناوچه‌كه، ته‌نها به ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری گه‌وره رێگەیان پێده‌دریت.
هه‌ژده‌هه‌م: له سبەینێوه رێگه ده‌درێت مریشكی زیندوو هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق بكرێت، به‌ڵام رێگە به هه‌نارده‌كردنی هێلكه نادرێت.
نوزده‌هه‌م: نوێنه‌ری بازرگانه‌كان و موخه‌لیسه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان سنووردار ده‌كرێت و پێویسته له‌لایه‌ن یه‌كه ئیداره‌ییه‌كانه‌وه به پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌روێزخان رێگەیان پێده‌دریت.
بیست: بەنزینخانەى فەرمى بەپێى شوێنى جوگرافى لە 6:00ى بەیانى بۆ 5:00 ى ئێوارە رێگەیان پێدەدرێت.
H.B