فان دایک دەیەوێت ببێتە ئەفسانەی لیڤەرپوول
ڤێرجیل ڤان دایک ئه‌و به‌رگریكاره‌ی كاتێك لیڤه‌رپوول به 75 ملیۆن پاوه‌ند گواستییه‌وه زۆرینه پێیانوابوو لیڤه‌رپوول هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه و ئه‌و پاره‌یه‌ی خۆی له ئاوێ كردووه، دوای 2 ساڵ ئه‌و یاریزانه هاته نێو كێبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ.
بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند دەیه وێت ببێتە یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەی لیڤەرپوول و دەڵێت: هیچ شتێک ئەو لە کێبرکێکردن ناوەستێنێت.
ئه‌و بەرگریکارە هۆڵەندییه كه لە هاوینی ۲۰۱۸ له یانه‌ی ساوسامتنه‌وه روویكرده لیڤه‌رپوول، هه‌ر باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاند و توانی چامپیۆنزلیگ و جامی سووپەری ئەوروپی و و جامی جیهانی یانه‌كانیش بۆ لیڤه‌رپوول بباته‌وه، ئێستاش هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له‌سه‌رده‌می ڤان دایك و یۆرگن كڵۆپ دوای 30 ساڵ دابڕان له نازناوی پرێمه‌رلیگ ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاویان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ڤان دایك له ئێستادا له دوای لیۆنێل مێسی دووه‌م باشترین یاریزانی جیهانه، له‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی باش سه‌ركردایه‌تی لیڤەپوولی كردووه له كۆی سه‌رجه‌م یارییه‌كان تەنیا یەک یاری دۆڕاوه و خاوەنی ۸۲ و بە جیاوازی ۲۵ خاڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دووه‌م دووره.