مه‌سرور بارزانی بۆ تیمی پزیشكان: ده‌ستی ماندووبوونتان ده‌گوشم
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی ڤیدیۆیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تیمی پزیشكان له شاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی ئێوه دڵنیا بن و گومانتان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆتانی ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی له ده‌ستپێكی وته‌كانی له‌گه‌ڵ د. جیهاد ئیبراهیم، سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه گوتی: ده‌مویست به ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سوپاسی بێ پایه‌نی ئێوه بكه‌م و ده‌ستی ماندوبوونتان بگوشم. هه‌موومان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین. چۆن ئێوه ژیانی خۆتان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆ پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان.
له به‌رامبه‌ریشدا د. جیهاد ئیبراهیم، سه‌رۆكی تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه قسه‌ی كرد و گوتی: سووپاسی جه‌نابت ده‌كه‌ین و سووپاس بۆ خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای قه‌یرانی كۆرۆناوه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین، خزمه‌تی كه‌سوكار و وڵاتی خۆمان ده‌كه‌ین و كاره‌كان باش راییده‌كرێن و ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین كراوه، تا راده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رده‌وام بێت، ئه‌و بودجه‌یه به‌ش ناكات.
له وه‌ڵامیشیدا، سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان درێغی ناكه‌ین. ئه‌وله‌ویه‌تی كاری ئێمه، دابینكردنی سه‌لامه‌تی و خۆراك و ده‌رمانه بۆ هاووڵاتیان. ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان بكرێت بۆ یارمه‌تیدانی ئێوه، دڵنیا بن و گومان له‌وه نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین. دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیش قسه ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین پێداویستییه‌كان له ئاستی هه‌رێم چین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ده‌توانین به باشترین شێوه یارمه‌تیتان بده‌ین و ئه‌و ئه‌ركه قورسه له‌سه‌ر شانی ئێوه كه‌م بكه‌ینه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قسه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراوی په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به به‌ركه‌وتووانی كۆرۆنا، د. ره‌زا ئه‌كره‌م كرد و گوتی: به راستی ئه‌مه شتێكه له بیر ناكرێت و ئێمه هه‌موومان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین و ده‌ستی ماندووبوونتان ده‌گوشین.
یه‌كێكی دیكه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، تووشبوویه‌كی كۆرۆنا بوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت له ره‌وشی ته‌ندروستی و گوزه‌رانی خێزانه‌كه‌ی پرسی، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست و گوتی: ئینشه‌ڵڵا خوا شیفاتان بدات و سه‌لامه‌ت بن له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.