نیۆیۆرك ژمارەی پێوانەیی لە مردن بەهۆی كۆرۆنا تۆمار دەكات

ئامارەكان روو لە زیادبوونە

K24- هەولێر:

بەرپرسانی ویلایەتی نیۆیۆركی ئەمەریكا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنایان راگەیاند و بەگوێرەی دوایین زانیاریەكان، 779 كەسی دیكە بەهۆی ئەو پەتایە لە ویلایەتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، ئەو ژمارەیەش ئاماژە بە بەرزبوونەوەیەكی گەورەی رێژەی مردووان لەو ویلایەتە دەكات.

ئەندریۆ كۆمۆ، حاكمی نیۆیۆرك رایگەیاند، تا ئێستا كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی كۆرۆنا لە ویلایەتەكەیان بۆ 6 هەزار و 268 كەس بەرز بووەتەوە.

كۆمۆ گوتیشی: ئەوانەی تا ئێستا لە نیۆیۆرك بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان زۆر لە ژمارەی قوربانیانی رووداوی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 زیاترە، كە بەهۆیەوە 2 هەزار و 753 كەس گیانیان لەدەستدابوو.

H.B