گاردیان: به‌ریتانیا سه‌دان به‌ساڵاچووی له ریزی قوربانیانی كۆرۆنا هه‌ژمار نه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌دان هاووڵاتی به‌ساڵاچوو، كه به‌م دواییانه كۆچیی دواییان كردووه، له ریزی قوربانیانی كۆرۆنا تۆمار نه‌كردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی راده‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، له خانه‌كانی به‌ساڵاچووان زیاتر له 1000 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له ئاماری ره‌سمیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كیان پێ نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیاری ده‌زگای ئاماری نیشتمانی به‌ریتانیا، تا 27ی ئازار، ته‌نیا 20 حاڵه‌تی مردن له خانه‌كانی به‌ساڵاچووان تۆمار كراوه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، نیوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی به‌ساڵاچووان كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌میان 400 هه‌زار به‌ساڵاچوویان تێدایه.
ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئه‌و دامه‌زراوانه نیگه‌رانیان له پشتگوێخستنی خانه‌كانیان ده‌ربڕیوه و رایانگه‌یاندووه، له رووی پشكنین و پێداویستی پزیشكییه‌وه كه‌موكورتیان هه‌یه.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا تا 9ی نیسان، 65 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 978 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.