به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی: لاوتارۆ خه‌ون به یاریكردن له پاڵ مێسی ده‌بینێت
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لاوتارۆ مارتینێز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی له میدیاكان له باره‌ی چوونی مارتینێز بۆ بارسێلۆنا ده‌گوترێت ته‌نیا ده‌نگۆیه، ده‌شڵێت: به‌ڵام هه‌میشه لاوتارۆ خه‌ون به‌وه ده‌بینێت هاوشانی مێسی یاری بكات.
بیتۆ یاكی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركا گوتی: له راستیدا من وه‌ك خۆم نازانم كام یانه‌یه داوای لاوتارۆ ده‌كات، هیچ هه‌وڵێكی فه‌رمی بوونی نییه، به‌ڵام له میدیاكانه‌وه ده‌بیستم كه یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، چێڵسی و مانچێسته‌ر سیتی ده‌یانه‌وێت لاوتارۆ بگوازنه‌وه.
بیتۆ یاكی گوتیشی: له میدیاكانه‌وه هه‌زاران قسه ده‌كرێت، له راستیدا لاوتارۆ زۆر باسی مێسی نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و له ناخی دا حه‌ز به یاریكردن هاوشانی مێسی ده‌كات، ته‌نانه‌ت له یاریكردن له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له پاڵ مێسی به خه‌ون ده‌زانێت كه هاتۆته دی، به‌ڵام له ئێستادا لاوتارۆ گرینگی به هیچ شتێك نادات ته‌نیا ده‌یه‌وێت له یانه‌یه‌ك یاری بكات و تۆڕی گۆڵه‌كان بهه‌ژنێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لاوتارۆ ده‌شڵێت: لاوتارۆ ناخی خۆی نادركێنێت، چونكه ده‌زانێت له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره چاودێری ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و به وریایی مامه‌ڵه گه‌ڵ هه‌موو شتێك ده‌كات و هیچ شتێك به‌كه‌س ناڵێت.
لاوتارۆ مارتینێز، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایسینگ كڵه‌بی ئارجێنتینا ده‌ستی به یاریكردن كردووه له كۆی 58 یاری، 26 گۆڵ و 6 ئاسیستی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، دواتر له 2016 روویكرده ئینته‌ر میلان، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 65 یاری كردووه، 25 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.