زێدان و پێرێز پلانێكیان گه‌وره‌یان له‌ژێر سه‌ری دایه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، پلانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌دریدیان ئاشكرا كردووه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه زێدان ده‌یه‌وێت هالاند بكاته ژماره 9ـی تیپه‌كه‌ی و شوێنی بێنزێما بگرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نووسیویه‌تی: هالاند پاشان مباپێ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌درید ئێرلینگ هالانده كه نرخه‌كه‌ی 75 ملیۆن یۆرۆیه و ده‌بێته خاوه‌نی درێسی ژماره 9 و شوێنێ كه‌ریم بێنزێما له داهاتوو ده‌گرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه له به‌شێكی دیكه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ئامانجی دووه‌می ریال مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێیه.
ماركا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر مباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێنه‌كاته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له هاوینی 2021 به گرێبه‌ستێكی ئازاد مباپێ بگوازێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یه‌كێك له پلانه‌كانی زێدان دۆزینه‌وه‌ی یاریزانێكه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كاسێمیرۆی به‌رازیلی.
ئاس نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی نگۆڵۆ كانتی هه‌یه و نرخه‌كه‌ی 80 ملیۆن یۆرۆیه، هه‌روه‌ها كامافینگای یاریزانی ڕینی فره‌نساش كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و نرخه‌كه‌ی 37 ملیۆن یۆرۆیه و دوو ساڵه له لایه‌ن زێدانه‌وه چاودێری ده‌كرێت.