لامپارد به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راسپاردووه
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستێک لەگەڵ درایس مێرتێنز هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی واژۆ بکات، به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا لامپارد 6 مانگه چاودێری ئه‌و یاریزانه ده‌كات.
دوای ئەوەی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت ئاشكرای كرد كه درایس مێرتینێز له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی پاشبگەزبووه‌ته‌وه، بۆیه راسته‌وخۆ چێڵسی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتۆته سه‌رهێڵ.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بریتانیا نووسیویه‌تی: لامپارد ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆشاییه‌ی له دوای رۆیشتنی ئیدین هازارد له پێكهاته‌ی چێڵسی دروست بووه به گواستنه‌وه‌ی مێرتینێز پڕی بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا چێڵسی له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو داوای ئەو هێرشبەرە بەلجیکیەی كرد بوو، بەڵام داواکەی رەتکرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو له تا هاوینی ئه‌مساڵ چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، پێشنیازی ئه‌وه‌یان بۆ كردووه به 6 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی نوێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه ره‌نگه له نێوان ئینته‌ر میلان و چێڵسی ئه‌زموونێكی دیكه تاقی بكاته‌وه.
درایس مێرتێنز بۆ ماوەی ٦ وەرز یاری بۆ یانەی ناپۆلی کردووە و بەشداری لە ٣٠٩ یاریدا کردووە و ١٢١ خاڵیشی تۆمارکردووە.
سۆلین سلێمان