22 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 22 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه و پشكنینی تایبه‌تیان بۆ كراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بووه، بۆیه بڕیار دراوه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 74 كه‌س.