عه‌لی ره‌زا به باشترین یاریزانی ئاسیا له مێژووی مۆندیال ده‌ستنشان كرا
عەلی رەزا بێرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران وەکو باشترین یاریزانی مێژووی مۆندیال لە کیشوەری ئاسیا دەست نیشانکرا.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا پێنج دیارترین یاریزانی ئەو کێشوەرەی دەست نیشانکرد بۆ هەڵبژاردنیان وەکو باشترین یاریزانی مێژووی کیشوەرەکەیان لە جامی جیهان، دواجار لە راپرسییەکدا عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران توانی ئەو ناسناوە بەدەست بێنێت و پێش هەر یەکە لە پارک جی سۆنگ یاریزانی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، سامی جابری سعوودی، کیسۆکی هۆندای ژاپۆنی و تیم کاهیلی ئوستوراڵی بکەوێت.
راپرسیەکەی فێدراسیۆنی ئاسیا بۆ ماوەی دوو هەفتە بوو و لە کۆتاییدا بیرانوەند توانی %68ـی دەنگەکان بەدەست بێنێت.
عه‌لی ره‌زا له مۆندیال كریستیانۆی تووشی ریكۆردێكی ڕه‌ش كرد
عه‌لی ره‌زا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌شداری له مۆندیالی 2018 كرد و له هه‌ر 3 یارییه‌كه‌ش له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری كرد، به‌رامبه‌ر مه‌غریب توڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه و ئێرانیش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له یاری دووه‌م، ئێران به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕا و دیێگۆ كۆستا به ئه‌سته‌م گۆڵێكی له عه‌لی ره‌زا كرد، له یاری سێیه‌میش یه‌كسانبوون به گۆڵێك ناونیشانی یارییه‌كه‌ی نێوان ئێران و پورتوگال بوو، به‌ڵام له‌م یارییه عه‌لی ره‌زا لێدانێكی پێناڵتی كریستیانۆی گه‌ڕانده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس دووچاری نووسینه‌وه‌ی ریكۆردێكی ره‌شی له مۆندیال كرده‌وه و به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزانی پورتوگال له مێژووی مۆندیال لێدانی پێناڵتی به‌فیرۆ بدات.