چین: هیچ زانیارییه‌كمان نه‌شاردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری چینی میللی، به‌رپه‌رچی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای دایه‌وه و ره‌تیكرده‌وه، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی كۆرۆناوه شاردبێته‌وه.
چاو لی جیان، گوته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ی چین رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌ی كۆرۆنا نه‌شاردووه‌ته‌وه و هیچ جۆره په‌رده‌پۆشییه‌كیش له باره‌ی كۆرۆناوه له ئارادا نه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: جارێكی دیكه پێداچوونه‌وه به كۆی تووشبووانی وهاندا كراوه بۆ دڵنیابوون له وردی ئاماره‌كان و ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وێكی باوی جیهانییه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (16ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) لیژنه‌ی ته‌ندروستی وهان، رایگه‌یاند، 3 هه‌زار و 869 كه‌س له وهان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هۆكاری هه‌ژمار نه‌كردنی به‌شێكیان بۆ هه‌ڵه و كه‌موكورتی له راپۆرته‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، رایگه‌یاند، 26 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنایان تۆمار كردووه، كه به‌راورد به رۆژی پێشتری ژماره‌كه كه‌میكردووه و دوێنێ 46 حاڵه‌ت تۆمار كرابوون.
لیژنه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، 15 كه‌س له تووشبووه نوێیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه چین.
تا ئێستا له چین 82 هه‌زار و 367 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا له باره‌ی كۆرۆناوه چین به شاردنه‌وه‌ی زانیاری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و به‌شێكیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێت چین به‌رپرسیارێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه له ئه‌ستۆ بگرێت و قه‌ره‌بووی وڵاتانی زیانلێكه‌وتوو بكاته‌وه.