هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە تەماشاکردنی فیلمە کۆنەکان

کەرەنتینە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی نەوەدەکان
kurdistan24.net

له دۆخی ئێستا و مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا. مانەوە لە ماڵەوە و کەرەتنین باشترین رێکاره بۆ پاراستنی ژیانمان، بەڵام دەبێت چێژ و خۆشیش لەو رۆژانەی له ماڵەوەین، ببینین و ژینگەیەکی جیاواز و دوور له بێزاری بۆ خۆمان دروست بکەین.

لە ئێستادا بەشێک لە هاووڵاتیان، فیلمەکانی ساڵانی نەوەدەکان که ئێستا لە پلاتفۆڕمی نێتفلێکس بەردەستن، بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان تەماشا دەکەن.