به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا خولێكی گه‌وره‌ی جیهان هه‌ڵوه‌شایه‌وه
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، فێدراسیۆنی تۆپی پێی مه‌كسیك بڕیارییدا خولی تۆپی پێی پله‌یه‌ك و پله‌دووی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه هیچ ئه‌نجامێك هه‌ژمار نه‌كرێت، به وته‌ی به‌رپرسانی فێدراسیۆنه‌كه زیانێكی زۆری دارایی به‌ر خوله‌كانی مه‌كسیك كه‌وتوون و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه تا پێنج ساڵی دیكه هیچ سه‌ركه‌وتن و دابه‌زینێكی یانه‌كان بۆ ئاسته جیاوازه‌كان نابێت و وه‌رزی داهاتوو ركابه‌رییه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌بێت.
دواجار ڤایرۆسی كۆرۆنا، به گه‌یشتنی به ئه‌مریكای باكوور، ئه‌ژنۆی به مه‌كسیك دانا و تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ی دارماند.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه 10 گه‌ڕ له یارییه‌كانی خولی مه‌كسیك به‌ڕێوه‌چوو بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی مه‌كسیك ئێنریكی بۆنیا، كه له 20 مانگی رابردوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و ئێستاش ته‌ندروستی جێگره، له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فێدراسیۆنه‌كه نوێنه‌رانی تیمه جیاوازه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا، خولی پله‌یه‌ك و پله‌دووی ئه‌م ورزه‌ی مه‌كسیك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هیچ ئه‌نجامێك هه‌ژمار نه‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارییه‌وه.
به وته‌ی سه‌رۆكی فێدراسیۆنه‌كه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه تا ئێستا زیانێكی زۆری دارایی به‌ر خوله‌كانی مه‌كسیك كه‌وتووه و چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ن له رۆژانی داهاتوو ئه‌و زیانه زۆر زیاتر بێت، به‌وپێیه‌ی مه‌كیسك وڵاتێكی هه‌ژارنشییه و به‌رگه‌ی ئه‌و زیانه زۆره ناگرێت.
به‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، هیچ یانه‌كی خولی پله‌یه‌ك و پله‌دووی مه‌كسیك دابه‌زینیان بۆ ئاسته‌كانی دیكه نابێت، واتا له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان ته‌نیا ركابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی جام و گه‌یشتننیان به پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكای باكوورده‌بێت. یانه‌كانیش به وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌ك كه ده‌گاته 845 هه‌زار یۆرۆ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1951-1952 یه‌كه‌مجاره به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌خۆشییه‌وه چالاكییه‌كانی تۆپی پێی مه‌كسیك رابوه‌ستێت.