له دهۆك دوو كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كراوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دهۆک دەستنیشانکران، كه پیاوێکی تەمەن 77 ساڵ و نەوەکەی کە کوڕێکی منداڵ تەمەن 8 ساڵانە، دانیشتووی شاری دهۆکن.
دوای راگه‌یاندنی نه‌مانی هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به كۆرۆنا له دهۆك، ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنایه له دهۆك تۆمار بكرێت. دوێنێش پزیشكێكی 46 ساڵی شاره‌كه، وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا.