مارادۆنا: تا مردن پشتگیری له رۆناڵدینهۆ ده‌كه‌م
دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ڕه‌خنه له زیندانیكردنی رۆناڵدینهۆ له وڵاتی پاراگوای گرت و رایگه‌یاند: ئه‌و تاوانكار نییه و بۆ ئیش گه‌شتی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه.
مارادۆنا راهێنه‌ری یانه‌ی خیمناسیای ئارجێنتینا به‌رگری له ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیلی رۆناڵدینهۆ كرد و داوای كرد به زووترین كات ئه‌و یاریزان به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه.
رۆناڵدینهۆ له كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ وڵاتی پاراگوای ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به ساخته‌كاری له په‌ساپۆرت تۆمه‌تباره، هه‌رچه‌ند رۆناڵدینهۆ سه‌ره‌تا تۆمه‌ته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ره.
مارادۆنا كه له رابردووش‌دا زۆر جار ستایشی ئاستی رۆناڵدینهۆی كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئێل دیا گوتویه‌تی: ئه‌م رووداوه‌ی كه به‌سه‌ر رۆناڵدینهۆ هاتووه منی دڵگران كردووه، چونكه رۆناڵدینهۆ تاوانكار نییه، ئه‌و ته‌نیا سه‌ردانی پاراگوای كردبوو، وابزانم ته‌نیا هه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌ناوبانگی و ناودارییه‌كه‌یه‌تی، رۆناڵدینیۆ هاوڕێی منه و به‌رگری لێ ده‌كه‌م.
ماڕادۆنا له به‌ردوامی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه و ده‌ڵێت: ئابووری ئێمه ئیتر وه‌كو پێشانی لێ نایه‌ته‌وه، بۆ تێپه‌ڕبوون له‌م قه‌یرانه پێویسته به‌رپرسان هه‌وڵی به‌رچاویان هه‌بێت، جێگه‌ی شانازییه ئێمه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا به‌رپرسی به‌توانامان هه‌یه و له‌وه دڵنیام بۆ تێپه‌ڕبوون له‌م بارودۆخه باشترین بڕیاریان ده‌بێت.