"بڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وەك كارتێكی فشارە"

كارێكی نایاساییە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە، کاردانەوەی زۆری بەدوایی خۆیدا ھێناوە، نوێنەرانی کوردیش جگە لەوەی بەنایاسی  دەزانن، لەھەمانکاتدا پێیان وایە ئەو ھەنگاوەی حكومەتی عێراق کارتێکی فشارە، لەم سەروبەندی پێکھێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان، بەھیچ شێوەیەك تێکەڵی ھیچ پرسێك ناکرێت و ھیچ ھۆکار نییە بۆ بڕینی، بەڵام جارێکی دیکە لە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان کرا و مووچە بڕدرا.  ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ "فەرمانەکەی حکومەتی عێراق تەنھا کارتی فشارە، لەم سەروبەندەی پێکھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقە.

لە یاسایی بودجە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان جیاکراوەتەوە لە بودجەی گشتی ھەرێم، واتە ئەگەر ھەرێمی كوردستان پابەندیش نەبێت، ئەوا مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت. بەشێک لە سیاسیەکانیش پێیانوایە لەناو نوێنەرانی عێراقیش دەستێك ھەیە کەدەیەوێ مووچە ببڕدرێت، لەکاتێکدا بە یاسا بودجە و مووچە بۆ کوردستان دیاریکراوە.