له هه‌ولێر حاڵه‌تێكی مردن و له قه‌زای سۆرانیش 10 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 11 كه‌سی دیكه له سنووری هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوونه، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و دواتر له پشكنین ده‌ركه‌وتووه، تووشبووی كۆرۆنا بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "لە بەردەوامی پشکنینەکان یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، 3 پیاو و 5 ئافرەت و 3 منداڵ لە نێویاندا ئافره‌تێكی تەمەن 75 ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو. ئەوانی تر ھەموویان دانیشتووی قەزای سۆرانن و بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، قائیمقامی قه‌زای سۆران، كرمانج عزه‌ت رایگه‌یاند، 10 پشكنینی كۆرۆنا له قه‌زاكه‌یان پۆزه‌تیڤ بوون و ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوومان بوه‌وه.
قائیمقامی شارۆچكه‌ی سۆران گوتیشی: هۆكاری تووشبوونی ئه‌و كه‌سانه به‌ریه‌ككه‌وتن بووه، بۆیه ئێمه ناچارین رێكاره‌كانی خۆپاراستن توند بكه‌ینه‌وه.
كرمانج عزه‌ت له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكار نه‌بێ له بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌وا پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئاسانكارییه‌كان ده‌كرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك له بازاڕ و مزگه‌وت و شوێنه‌كانی دیكه قه‌ده‌غه‌یه".