شه‌ش كه‌سی دیكه له سۆران تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 6 كه‌سی دیكه له قه‌زای سۆرانی به سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، شه‌ش تووشبووه‌كه 5یان پیاون و یه‌كێكیان ئافره‌ته و دانیشتووی قه‌زای سۆرانن.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌و شه‌ش تووشبووه دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی برایه‌تی و 26ی گوڵان و كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ناو سۆرانن و به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون.