بارسێلۆنا له جیاتی نێیمار ئه‌م یاریزانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له بارسێلۆنا، به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پلانی دووه‌میان بۆ جێگره‌وه‌ی نێیمار ئاماده كردووه و هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مرۆ شه‌ممه، وێنه‌ی جادۆن سانچۆی یاریزانی دۆرتمۆندی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می داوه نووسیویه‌تی: سانچۆ جێگره‌وه‌ی نێیماره.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر پاریس سانجێرمان هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو به‌ربه‌ستی گه‌وره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار دروست بكات، ئه‌وا بارسێلۆنا ده‌كشێته‌وه و سانچۆ ده‌گوازێته‌وه كه نرخه‌كه‌ی ته‌نیا 130 ملیۆن یۆرۆیه.
سانچۆ ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند پێشكه‌ش كردووه و به‌جۆرێك له كۆی 35 یاری، 17 گۆڵ و 19 ئاسیستی كردووه و له لایه‌ن مانچێسته‌ر یونایتده‌وه داوا كراوه.
سانچۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی واتفۆردی ئینگلیزی پێگه‌یشتووه، پاشان له 2015 روویكردۆته تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مان سیتی، دواتر له هاوینی 2017 روویكرده دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ زه‌رده‌واڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا له كۆی 90 یاری 31 گۆڵ و 42 ئاسیستی كردووه.