پێشمەرگەیەك شكست بە ژمارەیەك خۆكوژی داعش دێنێ
K24 - خازر
پێشمەرگەیەک بە هاوکاری هاورێی پێشمەرگەکانی لە میحوەری خازر نەبەردێک بەرامبەر چەکدارانی داعش تۆمار دەکات و دوای شکستی بە ژمارەیەک خۆکوژی داعش بە دووری چەند سەد مەترێک دەچێتە قوڵای ژێر دەستەڵاتی داعش چەک و پشتێنە خۆکوژەکەی داعش دەست بەسەر دەگرێت و یەکێک لە خۆکوژەکان بریندار دەکات، لەم راپۆرتەدا ئەو پێشمەرگەیە چیرۆکەکەی بۆ کوردستان24 دەگێرێتەوە.