نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە
K24 – ههولێر:
نرخی نەوتی برێنت بە بەرزی مایەوە و نرخی نەوتی ئەمەریکاش دابەزی.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، زۆری نەوتی یەدەگ کراوە، رێگا لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمەریکا گرتووە.
بڵاویکردووەتەوە، نەوتی ئەمەریکا دابەزینی بەرێژەیەکی کەم بەخۆیەوە بینیوە و یەک بەرمیلی بۆ 24 دۆلار و 50 سەنت دابەزی.
هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، هاوشێوەی دوێنێ لە 31 دۆلار مایەوە و بە 31 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.