رێككەوتنی ئۆپێك كێشە بۆ عێراق دروست دەكات
K24 - ھەولێر
عێراق لە جێبەجێكردنی تەواوی رێككەوتنەكەی ئۆپێك لەگەڵ رووسیا، رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز له زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردووهتهوه، عێراق لە جێبەجێكردنی تەواوی رێككەوتنەكەی ئۆپێك لەگەڵ رووسیا و بەرھەمھێنەرانی دیكە بە مەبەستی كەمكردنەوەیەكی بهرههمهێنانی نهوت، رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە و تاوەكو ئێستاش كڕیاری نەوتی دەست نەكهوتووە.
سەرچاوەكەی وەزارەتی نەوت ئاماژهی داوه، لەم مانگەوه گەورە كۆمپانیاكانی نەوت لە بەسڕە دهستیان كردووه بە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت، لە چوارچێوەی ئەو ھەوڵانەی كە دەدرێت بۆ كەمكردنەوەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرھەمھێنانی نەوتەكەی، كە یەكسانە بە 1%ـی دابینكردنی نهوتی جیھان.
لای خۆیەوە كۆمپانیای نەوتی بەسرە رایگهیاندووه، كۆمپانیاكە تاوەكو ئێستا لەسەر ھیچ پلانێك لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی وەك بی پی بەریتانی، ئیكسۆن مۆبێل، ئینی و لوك ئۆیڵ نەگەیشتووەتە رێككەوتن.