لیرەی توركی زیاتر دابەزی

نزیكەی 15%ـی بەھاكەی لەدەستدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی

K24 - ھەولێر

بەھای لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاستی 20 مانگی رابردووی دابه‌زی.

مانگی رابردوو، لیرەی توركی بەرێژەی 5.53% داكەوت بەراورد بە مانگی پێشووتری، لە دوایین مامەڵەكانی دراویشدا، ھەر دۆلارێك یەكسان بوو بە 7 لیرە و 16 قوروش، بەوەش نزمترین ئاستی تۆماركرد لە ئەیلوولی 2018ـەوە تاوەكو ئێستا، ھەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەھۆی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیرەی توركی نزیكەی 15%ـی بەھاكەی لەدەستدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی.

ھاوكات راپۆرتەكانی بانكی ناوەندی توركیا ئاماژە بەوە دەدەن، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ، پێنوێنی نرخی خەرجكردنی راستەقینە بەرێژەی 9.47% داكەوتووە.