ئێران ئاستی ھەناردەی بۆ ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات

لە ماوەی 10 مانگدا زۆربەی ھەناردەی بۆ ھەرێم بووە

K24 - ھەولێر

هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سێ ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.

سەید روحوڵڵا لوتفی، گوتەبێژی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە 10 مانگی رابردوودا کۆی هەناردەی کاڵای وڵاتەکەی گەیشتووەتە 8.1 ملیۆن تۆن بە قەبارەی 3 ملیار و 768 ملیۆن دۆلار.

ئەو گوتەبێژە رایگەیاندووە، 31% کۆی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بووە، لە تێکڕای عێراق، کە دەکاتە 42% کۆی بەهاکە لە 10 مانگی رابردوودا.

هەروەها لوتفی ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوورەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە بووە، کاڵایان هەناردەی هەرێمی کوردستان کردووە.