شانەی قەیرانەکانی کەرکووک چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ دا
K24 – کەرکووک:
شانەی قەیرانەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتووە، لە بەیانیەوە قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر هەڵدەگیرێت و لەکاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانی بۆ 6ـی ئێوارە هاتووچۆ ئاسایی دەبێت.
ئاشکراشکراوە، بڕیاردراوە، لە شەشی ئێوارە بۆشەشی بەیانی هاتووچۆ قەدەغە دەبێت و لە دوو رۆژی دیکە سیستەمی تاک و جووت بۆ ئۆتۆمبێل پەیڕەو دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی تاک و جووت، کارمەندانی تەندرووستی و هێزە ئەمنیەکان و رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە.