"خه‌ون به‌وه ده‌بینن ته‌رمی رۆناڵدینیۆ، مارادۆنا و مێسی بگوازنه‌وه"
تیمی سه‌ماكه‌رانی تابووت له غانا كه به‌م دواییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دیمه‌نه‌كانیان وه‌كو كۆمیدیا بڵاو ده‌كرێته‌وه، خه‌ون به‌وه ده‌بینن رۆژێك له رۆژان ته‌رمی رۆناڵدینیۆ و مارادۆنا و مێسی بگوازنه‌وه، سه‌رۆكی تیمه‌كه ده‌ڵێت هه‌رگیز حه‌ز به بیستنی ناوی سوارێز ناكات چونكه ئه‌و یاریزانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له مۆندیالی2010 دوور بخرێته‌وه.
بێنیامین میدۆ له ساڵی2007 له غانا تیمێكی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی تابووت و سه‌ماكردنی به تابووتی دروست كرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، كه دیارده‌یه‌كی كلتوری چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقایه، به‌ڵام به‌مدواییه بووه بابه‌تێكی كۆمیدیا و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراون دیمه‌نه‌كانیان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وان ئێستا باس له تۆپی پێ ده‌كه‌ن و خه‌ون به‌وه ده‌بینن چه‌ند یاریزانێكی تۆپی پێ به سه‌ماكردن به تابووته‌كانیان بگه‌یه‌ننه گۆڕستانه‌كان، ئه‌وان نه‌وه‌ك له‌به‌ر رق لێبوونه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و یاریزانانه ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ن.
له لێدوانێكی بۆ فوت مێركاتۆ بێنیامین میدۆ سه‌رۆكی تیمی سه‌ماكردن به تابووت له غانا ده‌ڵێت هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ یاریزانه‌كانی تۆپی پێ ده‌خوازێت به‌ڵام نایشارێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت، خه‌ون به‌وه ده‌بینن رۆژێك له رۆژان تابووتی رۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و مارادۆنای ئارجێنتینی هه‌ڵبگرن به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه‌یان، ته‌نیا ئه‌م دوو یاریزانه نا، هیواداریشن له‌دوای ئه‌وان لیۆنێل مێسی ببه‌نه گۆڕستان و پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ بڕه‌خسێت شانازییه‌كی گه‌وره‌یه.
میدۆ ده‌شڵێت هانده‌ری بارسێلۆنام، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ناوی لویس سوارێز ده‌بیستم خه‌مبار ده‌بم، چونكه ئه‌و یاریزانه وایكرد هه‌ڵبژارده‌ی غانا له مۆندیالی2010 له چاره‌كی كۆتایی ماڵئاوایی بكات، ئه‌و كاته‌ی سوارێز له دوا خوله‌ك به ده‌ست تۆپی له‌سه‌ر هێڵی گۆڵ گه‌ڕانده‌وه و دواتریش ئاساموا جیان نه‌یتوانی لێدانی سزا گۆڵ بكات و به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ئۆرۆگوای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.