نرخی نەوت زیانی گەورە لە عێراق دەدات

زیاتر لە 409 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 409 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کە بە تێکڕا نرخی هەر بەرمیلێک 38 دۆلار بووە، بەوەش کۆی داهاتەکەی لەو ماوەیەدا گەیشتووە 15 ملیار و 391 ملیۆن دۆلار.

هاوکات بەراورد بە چوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، زیاتر لە 423 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە کە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 62 دۆلار بووە، داهاتەکەشی 26 ملیار و 275 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواست بۆ نەوت دابەزی و نرخی نەوتیش بەهۆیەوە داڕما.