دوو ئامێری پزیشکیی بۆ قەزای کەلار دابینکران
K24 – ههولێر:
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی بە کڕینی چەند ئامێرێکی پزیشکی بۆ قەزای کەلار کە پێشتر هاووڵاتیان داوایان کردبوو.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، ئامێرەکان بەم بڕە پارەیە دابینکراون:
1- ئامێری سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە بڕی یەک ملیار و دووسەد پەنجا ملیۆن دینار.
2- ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ سەنتەری گورچیلەی کەلار بە بڕی هەشت سەد و پەنجا ملیۆن دینار.