فرۆشی ئۆتۆمبێل لە چین بەرزدەبێتەوە

دوای نزیكەی دووساڵ

K24 - ھەولێر

فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە چین یەكەمجارە لە دوای 22 مانگ، بەرزبوونەوە تۆماردەكات.

یەكێتی دروستكەرانی ئۆتۆمبێل لە چین ئامارەكانی تایبەت بە مانگی رابردووی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە لەگەڵ كەمكردنەوەی بەربەستەكانی وڵاتەكە كە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیرابووەبەر فرۆشی ئۆتۆمبێل بۆ یەكەمجارە لە دوای نزیكەی 2 ساڵ بەرزبوونەوە تۆماردەكات، بەجۆرێك مانگی رابردوو فرۆشی ئۆتۆمبێل گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 70 ھەزار ئۆتۆمبێل و بەرێژەی 4.4% زیادیكردووە بەراورد بە ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاستەنگی زۆر رووبەڕووی گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێل لە جیھاندا بووەتەوە، ھەموو ھەوڵێكی خۆی دەدات كە لە سستبوونی خواست رزگاری بێت، چونكە تەنانەت بەر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆناش، كەرتی ئۆتۆمبێل بەھۆی جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمەریكا دووچاری داكەوتن ببوو.