نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی ئۆپیك ئاشكرایانكرد، وڵاتانی ئه‌ندام له‌و رێكخراوه پلانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوای مانگی حوزه‌یرانیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بن، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی بلۆمبێرگ، تا كاتژمێر 8:00ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی مۆسكۆ نرخی نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی 8.12% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 26 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوكات نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 2.4% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك به 30 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
وه‌ك میدیا جیهانییه‌كانیش ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا بازاڕی وزه‌ی جیهان ببووژێته‌وه و نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ میدیا جیهانییه‌كان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی ئۆپیك گواستییانه‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه بڕیاریانداوه دوای مانگی حوزه‌یرانیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام بن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك وڵاتانی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون، بۆ پشتیوانیكردن له بازاڕی وزه و رێگریكردن له زیاتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه.
H.B