دەستەی وەبەرھێنان پلانی دروستكردنی 250 كارگەی خۆراكی ھەیە
K24 - ھەولێر
سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەپلانی 2020ی دەستەی وەبەرھێناندا، پێشنیازی 250 كارگەی دروستكردنی بەرھەمە خۆراكییەكانیان كردووە.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان بە كوردستان24ی راگەیاند، لەم دۆخەی جیھان تێیكهوتووه بههۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، مەترسیی لەسەر ئاسایشی خۆراك و كەمبوونەوەی بەرھەمە خۆراكیەكان ههیه لە جیھاندا، بۆ ئەم مەبەستەش پلان بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمە خۆراكییەكان داڕێژراوەو دەیانەوێ لەرێگەی كەرتی تایبەتەوە خۆراكی پێویست بۆ بازاڕەكانی كوردستان دابین بكەن.
گوتیشی، لەپلانەكەدا پێشنیازی 113 پڕۆژەی ھەمەجۆریان كردووە، كە پێكھاتووە لە چەندین پڕۆژەی ئاودێری و سامانی رووەكی سامانی ئاژەڵی، بەجێبەجێكردنیان كەرتی كشتوكاڵی كوردستان دەبووژێتەوە، لەھەمانكاتیشدا بازاڕ بۆ ساغكردنهوهی بەرھەمەكان دەدۆزرێتەوەو سەدان ھەزار ھەلی كاریش دەرەخسێت.