تره‌مپ: خه‌ریكی تاوتوێكردنی سزادانی چینین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی له‌به‌رده‌سته و خه‌ریكی تاوتوێكردنییه‌تی، كه تایبه‌ته به سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر چیندا.
لیندسی گراهام، له رێی پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر چیندا بسه‌پێنێت، به پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌مه‌ریكا چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه زانیارییه‌كانی له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مه‌ریكا شاردووه‌ته‌وه.
له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: رێزی لیندسی گراهام ده‌گرم و به دڵنیاییه‌وه سه‌یری پڕۆژه‌كه‌ی ده‌كه‌م.
كۆماری چینی میللی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه باس له شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ده‌كه‌ن.