ھۆشداری لەبارەی ئابووری جیھان دەدرێت
K24 - ھەولێر
نەتەوە یەكگرتووەكان ھۆشداری دەدات كە ئابووری جیھان لەمساڵدا داكەوتنی بەرچاو تۆمار دهكات.
بەگوێرەی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەھۆی ئەو رێكارانەی لە ئەنجامی پهتای كۆرۆناوە گیراوەتەبەر و ھەروەھا بەربەستەكانی سەر چالاكییە ئابوورییەكان، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ئابووری جیھان بەرێژەی 3.2% داكەوتن تۆمار بكات و تا ساڵی 2021 ئابووری جیھان قۆناغ به قۆناغ بهرهو ئاسایی بوونهوه بچێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لە سەرەتای ئەمساڵ پێشبینی كرا، گەشەی ئابووری جیھان لەمساڵدا لە نێوان 1.8%و 2.5%بێت.
ههر لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، ئابووری جیھان لەمساڵ و ساڵی داھاتوودا نزیكەی 8 ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار زیان دەكات، ئەو دەستكەوتانەشی لە چوار ساڵی رابردوودا تۆماركراون، ھەمووی لەدەست دەدرێت.
سەبارەت بە بێكاری و ھەژاری لە سەرتاسەری جیھان، بەگوێرەی راپۆرتە فەرمییەكان پێشبینی دهكرێت، ئەمساڵ 34 ملیۆن و 300 ھەزار كەس بكەونە ژێر ھێڵی ھەژاری.