یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆرۆنادا راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایی، سلۆڤینیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆرۆنادا راگه‌یاند.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی حكومه‌تی سلۆڤینیا دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ته‌نیا 7 تووشبووی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمار كراوون.
سلۆڤینیا، ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی یه‌ك ملیۆن كه‌سه و هاوسنووری وڵاتانی ئیتاڵیا، نه‌مسا، مه‌جه‌ڕ و كرواتیایه.
له‌و وڵاته‌دا 1464 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی ئایار/ مایۆی 2020)، 103 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا له (12ی ئازار/ مارسی 2020) تۆمار كراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز