هه‌ولێر.. دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، رایگه‌یاند، دوو تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دوو تووشبووی كۆرۆنا به ته‌واوی چاكبوونه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنووری هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه‌وه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته (204) كه‌س.