نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی چەند پاڵاوگەیەکی نەوت لە چین کەوتوونەتەوە کار.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 31 دۆلار و 80 سەنت بەرزبووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش گەیشتە 28 دۆلار و 24 سەنت
رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەیە نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەم لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک، زیاتر بەرزببێتەوە.
کۆرۆنا و جەنگی ئابووری سعوودییە و رووسیا، کەمی خواستن، نرخی یەک بەرمیل نەوتییان لە 60 دۆلارەوە بۆ 20 دۆلار دابەزاند، ئەمەش زیانی زۆری لەو وڵاتانە داوە کە تەنها پشت بە نەوت بۆ دەستخستنی داهات دەبەستن.