ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری نه‌ینه‌وا بڵاوده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، له یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده تۆماركراوه.
حه‌مید نایف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "فه‌رمانگه‌ی ڤێتێرنه‌ری پێمانی راگه‌یاندووه، له یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ناوچه‌ی (ئاسكی كه‌ڵه‌ك) له پارێزگای نه‌ینه‌وا، حاڵه‌تی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده له جۆری (H5N8) له‌ناو په‌له‌وه‌ره‌كان تۆماركراوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و پلانه جێبه‌جێ كرا، كه به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 32ی ساڵی 2013 له ئه‌گه‌ری هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه ره‌وایه‌تی به له‌ناوبردنی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌دات، ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو كێڵگه‌كه له‌ناوبران و سووتێنران و ژێر خاك كران، هاتوچۆش بۆ كێڵگه‌كه قه‌ده‌غه كرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ی لێ تۆماركراوه، ده‌كه‌وێته شوێنێكی دووره‌په‌رێز و هیچ كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی له ده‌وروبه‌ری نییه، به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك كه به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار و ئه‌ندامێتی فه‌رمانگه‌ی ڤێتێرنه‌ری، ته‌ندروستی و ژینگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگا پێكهاتووه، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی كێڵگه‌كه‌ش له‌ناوبران".
دووپاتیشی كرده‌وه، ته‌واوی رێكاره‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه گیراونه‌ته به‌ر و گوتیشی: "ئه‌و نه‌خۆشییه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، كه له رێگه‌ی باڵنده كۆچه‌ره‌كانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گوازرێته‌وه و ئێستا ئه‌و په‌تایه له 38 وڵاتی جیهان هه‌یه".
وه‌ك راشیگه‌یاند، "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوا له سه‌رجه‌م خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌كات به وردی چاودێری بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری گومان كردن له هه‌ر حاڵه‌تێك، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست له پێناو رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بگرنه به‌ر، تاوه‌كو پارێزگاری له كه‌رتی په‌له‌وه‌ری بكرێت و له رێگه‌ی پارێزگاریكردن له گۆشتی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌می هێلكه به‌رده‌وامی به ئاسایشی خۆراك بدرێت".
H.B