ئه‌و 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ده‌ست داوه
به‌شێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی جیهان نه‌یانتوانیوه پارێزگاری له سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان بكه‌ن و دوای وازهێنانیان له یاریكردن مایه‌پووچ بوون و قه‌رزێكی زۆر له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه.
1ـ ئاسامۆ جیان:
ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی غانا پێشتر له پرێمه‌رلیگ یاری بۆ یانه‌ی سه‌نده‌رلاند كردووه له نێوان ساڵانی 2012 تا 2015 یاری بۆ یانه‌ی عه‌ینی ئیماراتی كردووه و هه‌فتانه 200 هه‌زار یۆرۆی وه‌رگرتووه، كاتێك له نێوان وه‌رزی 2015 ـ 2016 یاری بۆ یانه‌ی شه‌نگهای چینی كردووه هه‌فتانه مووچه‌كه‌ی بۆ 250 هه‌زار یۆرۆ به‌رز كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا نووسیویه‌تی: له هه‌ژماری بانكی ئاسامۆ جیان له 2018 ته‌نیا 620 یۆرۆی تێدا بووه، ماوه‌یه‌كی زۆره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی پچڕاوه چونكه هیچ شتێكی نه‌بووه پێشكه‌شیان بكات.
2ـ د‌یڤید جه‌یمس:
ئه‌م گۆڵپارێزه ئینگلیزییه له كاروانی وه‌رزشی خۆی زیاتر له 20 ملیۆن یۆرۆی كۆكرده‌وه، پێشتر گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند بووه، له 2014 كاتێك له خولی هیندی كاروانی وه‌رزشی كۆتایی پێهێنا و وازهێنانی راگه‌یاند و سه‌رجه‌م خه‌ڵات و مێدالیا و ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییه‌كانی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه.
رۆژنامه‌ی سه‌ن نووسیویه‌تی: تانیای خێزانی جه‌یمس له 2005 هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه تووشی نه‌هامه‌تی و مایه‌پووچی بكات، له كاتێكدا جه‌یمس پێشتر له یانه‌كانی لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر سیتی و ئاستۆن ڤیلا و وێستهام چه‌ندان ملیۆن یۆرۆی كۆكرده‌وه و بووه خاوه‌نی داهاتێكی زۆر، به‌ڵام ئێستا به‌جۆرێك هه‌ژاری ڕووی تێكردووه كه‌س خۆزگه‌ی پێ ناخوازێت.
3ـ جۆن ئارنی ڕێزه:
ئه‌م یاریزانه نه‌رویجییه له 2007 كه ئه‌وكات یاری بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كرد، مایه‌پووچی خۆی راگه‌یاند، چونكه پاره‌یه‌كی زۆری خسته پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی و شكستی هێنا.
جۆن رێزه كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی فوولهام، رۆمای ئیتاڵی و ئاپۆڵۆ نیقۆسیای قه‌برسیش كردووه، تووشی لێپێچینه‌وه یاسایی بووه و پێشتر له ماڵه‌كه‌ی 3 ملیۆن یۆرۆی ساخته دۆزراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش دۆخی دارایی ئه‌و یاریزانه راست نه‌بووه‌ته‌وه و قه‌رزداره.
4ـ دیێگۆ ماڕادۆنا:
ئه‌م ئه‌فسانه ئارجێنتینایه 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئیفلاسبوونی خۆی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دادگای ئیتاڵیا تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدانی دایه پاڵ ماڕادۆنا ئه‌وكاته‌ی له یانه‌ی ناپۆلی یاری كردووه، داوای لێكرا 42 ملیۆن پاوه‌ند بۆ حكوومه‌تی ئیتاڵیا بگه‌ڕێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئاڵووده‌بوونی ماڕادۆنا به مادده بێهۆشكه‌ره‌كان به ته‌واوه‌تی ئابوری ئه‌و یاریزانه‌ی به‌ره‌و وێرانبوون برد، له 2005 راشكاوانه رایگه‌یاند كه هه‌ژماری به‌نكییه‌كه‌ی یه‌ك یۆرۆی تێدا نه‌ماوه.
5ـ رۆناڵدینهۆ:
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مایه‌پۆچوون بوونی رۆناڵدینهۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیلی ئاشكرا بوو، كاتێك ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه 2 ملیۆن و نیو یۆرۆ قه‌رزداره، ئه‌وكات رۆناڵدینهۆ رایگه‌یاند هه‌ژماری بانكییه‌كه‌ی ته‌نیا 5 پاوه‌ندی تێدایه.
رۆژانێك رۆناڵدینهۆ له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان بوو، به‌ڵام له دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگه‌كان ژیانی به‌ره‌و ئاڵۆزی و هه‌ژاری رۆیشت، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری كاته‌كانی له‌مدواییه له نێو به‌ندینخانه به‌سه‌ربرد.