بەهۆی قەیرانی دارایی تورکیا پەنا بۆ وڵاتان دەبات

بەهۆی داکەوتنی لیرە تورکیا لەگەڵ وڵاتان لە دانوستاندن دایە

K24 - ھەولێر

بە گوتەی هەندێک بەرپرسی تورکیا، حکوومەتی ئەو وڵاتە جارێکی داوای هاوکاری بەپەلە لە هاوپەیمانە بیانییەکەی دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاندووە، بەرپرسانی گەنجینە و بانکی ناوەندی تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ هاوتاکانیان لە ژاپۆن و بەریتانیا دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بۆ ئەوەی هێڵەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بکەنەوە، و داوای ئاسانکاری زیاتریشیان لە چین و قەتەر کردووە.

هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، تورکیا لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ رێککەوتنی دوو لایەنە، و بۆ ئەوەش لەگەڵ بانکە ناوەندییەکان دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

هەروەها لیرەی تورکی بە شێوەیەکی پشێبینی نەکراو لە میانی مامەڵەکانی هەفتەی رابردوو دابەزینی تۆمارکرد، ئەوەش مەترسییەکانی لەسەر یەدەگی دراوی بیانی تورکیا زیادکرد، سەرەڕای ئەوەی زیانەکانی سەر قەرزە کەڵەکەبووەکانی زیاتر دەکات.