له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تیمێكی كوردستان 24 داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی 15ی ئایاری 2020، تیمێكی كوردستان 24 كه له هێمن ده‌لۆ/ په‌یامنێر و نه‌وزاد محه‌مه‌د/ وێنه‌گر پێكهاتبوو، له‌لایه‌ن هێزێكی پۆلیسی فیدرالی ده‌ستگیركران، كه بۆ رووماڵكردنی سووتانی ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد چووبوونه گوندی زه‌نقه‌ڕی سه‌ر به قه‌زای داقووق له باشووری پارێزگای كه‌ركووك.
هێمن ده‌لۆ، په‌یامنێری كوردستان 24، دوای رووداوه‌كه رایگه‌یاند، جیا له ده‌ستیگركردنیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێری مۆبایل و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیشیاندا گیرابوو، دوای چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، ئازادكراون.
ده‌لۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن ئامر لیوای هێزه‌كه، به‌ناوی "كه‌ریم حه‌سیب فازڵ ئه‌لشه‌مه‌ری" به شێوه‌یه‌كی "زۆر نه‌شیاوانه" لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و سووكایه‌تیان پێكراوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و ئامر لیوایه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردوونه ده‌توانێت به مادده‌ی 4ی تیرۆر بیانداته دادگا، چونكه داعش ده‌غڵودانه‌كانی سووتاندووه.
ئه‌وه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌كی دژی بنه‌ماكانی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانییه و رۆژنامه‌نووسان بۆیان هه‌یه ئه‌و رووداوانه رووماڵ بكه‌ن و خه‌ڵك و رای گشتی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ، كه تایبه‌ته به داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیمه‌ی كوردستان 24، ئیدانه ده‌كات و داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیمه بكات.
دانیشتووانی گوندی زه‌نقه‌ر كاكه‌یین و ماوه‌یه‌كه ده‌غڵودانی گونده‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیاره‌وه ده‌سووتێندرێت و هه‌ندێكیش رایده‌گه‌یه‌نن كه چه‌كدارانی داعش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه نه‌ماوه و پۆلیسی فیدرالی و هێزه عێراقییه‌كانی دیكه، دوای ئه‌وه‌ی به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێر گه‌ڕانه‌وه، له‌ناوچه‌كه جێگیر بوونه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئارامی و سه‌قاگیری ئه‌و ناوچانه بپارێزن.