فراكسیۆنی پارتی له باره‌ی ده‌نگۆی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره داوایه‌ك له حكومه‌ت و داواكاری گشتی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داواكاری گشتی كردووه، ده‌نگۆی بردنه ده‌ره‌وه‌ی بڕی شه‌ش ملیار دۆلار له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه بۆ بانكێكی ئه‌وروپا ساغ بكه‌نه‌وه و رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
ماوەیەکە باس لە بردنە ده‌ره‌وه‌ی شەش ملیار دۆلار دەکرێت لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بۆ بانکێکی ئەوروپا، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و داواکاری گشتی دەکەین بۆ ساخکردنەوەی ئەم بابەتە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
هەر لایەنێکیش لەسەر ئەم پرسە بەڵگەی هەیە بەڵگەکانی پێشکەش بە لایەنی پەیوەندیدار بکات و بەرچاو روونی بدرێتە خەڵکی کوردستان، بۆ ئەوەی روونبێتەوە ئایا ئەم بابەتە دروستە یان نا چونکە ئەوەی هەیە تا ئێستا قسەیە و پاڵپشتی هەنگاوی کردەیی دەکەین لەم بابەتەدا.
هه‌ر لێره‌وه‌ش وه‌ک فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان، به‌رمه‌بنای کارنامه‌ی پارتیمان و هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پێناو چاکسازی و شه‌فافیه‌ت و راستی، به هیچ جۆرێک سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌کانی خۆمان ناکه‌ین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان راستگۆ ده‌بین و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانیان ده‌که‌ین.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان