ژیانی عەلی عاشق دەكرێتە كورتە فیلم
K24 - ھەولێر
به‌ڵگه‌فیلمی خه‌ڵوه‌تی عیشق (Love Solitude) باس له ژیانی عه‌لی عاشق ده‌كات كه ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵه ژیانی ته‌نیایی دوور له ئاوه‌دانی و خه‌ڵك هه‌ڵبژاردووه.
عه‌لی، له سەرەتایی تەمەنی لاوی‌دا عاشق ده‌بێت، به‌ڵام به هۆی نه‌گه‌یشتنی به مەعشوقەكەی، بڕیار ده‌دات له هه‌رچی خه‌ڵكه دوور كه‌وێته‌وه و ژیانی ته‌نیایی له چیا و چۆڵی ده‌ڤه‌ری سۆران و ر‌واندز هه‌ڵبژێرێت. سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه عه‌لی عاشق له ئه‌شكه‌وته‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ژیت تا ئه‌و كاته‌ی له نزیك تاڤگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ له ژوورێكدا ده‌گیرسێته‌وه. لەم چەند ساڵەی دواییش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌و شوێنه، خانوویه‌كی شایسته‌ی بۆ دروست كرد.
فیلمی خه‌ڵوه‌تی عیشق، تا ئێستا به‌شداری له فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی (Lift-Off) كردووه و ئێستاش پێشكه‌شی فێستیڤاڵی فیلمی (Co Film Festiva) كراوە.
ده‌رهێنه‌ری فیلمەكە (سەردار ستار)ە و كاری پرۆدیوسه‌ر و كامێرا لەلایەن (محەمەد ده‌رگه‌ڵه‌یی) ئەنجامدراوە.