فه‌رهاد ئه‌تروشی: لاهور جه‌نگی و یه‌كگرتوو و گۆڕان له پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆكه‌وه بوون
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی شاری دهۆك رایگه‌یاند، دهۆك خاوه‌نی خۆی هه‌یه و ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه كردووه، فه‌رهاد ئه‌تروشی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵكو ئاماده‌كاری و كۆبوونه‌وه‌یان بۆ كردووه و له‌لایه‌ن خودی لاهور شێخ جه‌نگی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌شداربووه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها فه‌رهاد ئه‌تروشی گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانگاری بكه‌ن، پێویسته به رێگەی دیموكراسی وه‌كو هه‌ڵبژاردن بیكه‌ن، نه‌ك په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی.