له هه‌ولێر هه‌شت كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: لە پارێزگای ھەولێر هه‌شت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا دەستنیشانکران.
له باره‌ی تووشبووه‌كانه‌وه، وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه، یه‌كێكیان ئافره‌ته و ته‌مه‌نی 45 ساڵه. دووانیان كچن و ته‌مه‌نیا 22 و 11 ساڵه. چواریان كوڕن و ته‌مه‌نیان 6 ساڵ، 14 ساڵ، 22 ساڵ و 25 ساڵه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هەموویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە کۆمەڵگه‌ی شاوەیس. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له تووشبووه‌كان پیاوێكی 42 ساڵه و برای تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە، کە دانیشتووی "ھەولێر ستیە"، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆن.