راگهیهندراوی ئهمڕۆی وهزارهتی تهندروستی
K24 - هەولێر:
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ شهممه (23ی ئایار/ مایۆی 2020) راگهیهندراوی ژماره (89)ی تایبهت به رهوشی تهندروستی ههرێمی كوردستان و ئاماری نوێی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیهندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (89)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11521) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (959) هاووڵاتی لە (30) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (354) لە هەولێر، (175) لە سلێمانی، (430) لە دهۆك. (10562) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە (24) کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (149) هاووڵاتی بوو.
2- پشكنین
لەماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا؛ (791) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (313) هەولێر، (220) سلێمانی، (258) دهۆك. ئەنجام (15) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر:
(1) پۆزەتیڤ: پیاوێك تەمەن (38) ساڵ قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بهغداد دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە ئەنجام پۆزەتیف دەرچوو.
پارێزگای سلێمانی:
(8) پۆزەتیڤ: (5) ئافرەت تەمەنیان (67)، (47)، (47)، (38)، (37) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (57)، (37)، (26) ساڵ، تەنها یەکێکیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە دانیشتووی شاری سلێمانیە و یەکێکی تر گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە دانیشتووی قەزای ڕانیەیە و شەش تووشبووەکەی تر بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی پشکنینی تاقیگەیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچوون و دانیشتووی شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك:
(6) پۆزەتیڤ: (6) پیاو تەمەنیان (38)، (38)، (37)، (37)، (36)، (30) ساڵ، پیشەیان پاسەوانە لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بهغداد و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون، یەکیان دانیشتووی شاری دهۆکە و پێنجیان دانیشتووی قەزای ئاکرێن.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (66265) پشکنین بووە)
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (476) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (386) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (85) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
23ی ئایاری 2020