له هه‌ولێر حه‌وت كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له سنووری شاری هه‌ولێر 7 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەولێر دەستنیشانکران.
هه‌روه‌ها هاتووه، تووشبووه‌كان: 3 ئافرەت تەمەن 69 و 59 و 57 ساڵ، 2 پیاو تەمەن 69 و 29 ساڵ، 2 منداڵ تەمەن 9 و 5 ساڵان، 3 تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرن، 4 تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.